وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌مریكا داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردبێت، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕونكردنه‌وه ده‌دات و ڕایده‌گه‌ینێت، "به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دیكه بۆ پێشمه‌رگه دابینده‌كه‌ن"، ده‌شڵێت:"ڕاوێژكاره‌كانیشیان به‌رده‌وامن له‌مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كیشمان بۆ ڕه‌وانه‌ده‌كات و دوو لیوای دیكه‌مان پڕ چه‌ك ده‌كات".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان نه داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردوه نه داوای جه‌ردی چه‌كه‌كانیش ، ئه‌وه‌شی له‌ناو خه‌ڵكدا باسی لێوه‌ده‌كرێت پڕوپاگه‌نده‌یه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
ووتیشی: " ئه‌مریكا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی له‌هێزی پێشمه‌رگه نه‌كردووه، به‌ڵكوو بڕیاریداوه هاوكاری زیاترمان بكات، بڕیاریشه له‌ماوه‌ی داهاتودا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات و دوو لیوای پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكات".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌و ڕاوێژكاره بیانیانه‌ی پێشتر له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌شقیان به‌هێزه‌كانمان كردوه به‌رده‌وامن و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه گیراونه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وامن و هیچ گۆڕانكاریه‌كی تێدانه‌كراوه".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه ئه‌مریكاو نه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش داوایان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌كردوه كه جه‌رد بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازیی و هاوكاریانه‌ی پێشمه‌رگه بكرێت كه‌پێشتر له‌شه‌ڕی داعشدا پێیاندراوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە