پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێکی گرینگ حکوومەتی هەرێم ٥ سایلۆی نوێ درووست دەکات
به‌ڕێوبه‌ری چاودێریی بازرگانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، بۆ گرینگی‌دان به به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات.
هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوبه‌ری چاودێریی بازرگانی هه‌ولێر ڕایگەیاند : "ئێستا له هه‌ولێر یه‌ك سایلۆ و له دهۆك سێ سایلۆ و له سلێمانی چوار سایلۆ هه‌یه كه ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ڵگرتنی گه‌نمی جووتیاران ناكات."
ده‌شڵێت: "بۆ گرینگی‌دان به به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات كه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و به‌گوێره‌ی پێویستی شاره‌كان و ژماره‌ی جووتیاران و قه‌باره‌ی سایلۆ‌كان ده‌بێت.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا سایلۆیه‌كی دیكه له‌سه‌ر ڕێگای قوشته‌په ده‌خرێته خزمه‌ت جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی سایلۆكانی هه‌ولێر ده‌بنه دوو سایلۆ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە