بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان سیاسەتمەدارێکی عێراقی لە ووتارێکدا باسی لە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار ، بۆ هەر دۆلارێک سێ هەزار دینار کردووە .
میدیا عێراقییەکان ناوەرۆکی ووتاری موحەمەد عەللاوی ، سیاسەتمەداری ووڵاتەکەیان بڵآو کردووەتەوە کە تێیدا باس لەوە دەکات کە بارودۆخی ووڵاتی عێراق وەک کەسێکی نەخۆشە ، لە لە جیاتی چوونە دکتۆر ، دەچێت تەلەفزیۆنە خراپەکەی چاک دەکاتەوە .
موحەمەد عەللاوی پێی وایە سیاسەتمەدار و دەسەڵاتدارانی عێراق لە دؤڵێکن و هاووڵاتیان یش لە دۆڵێکی دیکە ، هەر بۆیە دەسەڵاتداران بە هۆی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیانەوە گرینگی بە داواکارییەکانی هاووڵاتیان نادەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە