بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی کێڵگەی گازی چەمچەماڵ کارەبا کەمیکرد

بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی کێڵگەی گازی چەمچەماڵ کارەبا کەمیکرد

پەیامی کورد    ...   كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ‏ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی گازی ‏كۆرمۆر-ی چه‌مچه‌ماڵ، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ٨٠٠ مێگاوات ‏كه‌میكردووه‌، به‌ڵام ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌
له‌ راگه‌ێندراوێكدا ئومێد محمه‌د به‌ڕێوبه‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ وێستگه‌ی گازی كۆرمۆر، كه‌ بووه‌ هۆی كوژانه‌وه‌ی به‌شێكی وێستگه‌كه‌ و  كه‌بوونه‌وه‌ی  هه‌نارده‌ی  گاز، نزیكه‌ ۸٠٠ مێگاوات كاره‌با كه‌میكرد.
به‌ڕێوبه‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ده‌شڵێت، تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای وه‌زاره‌ت  و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌مهێنان، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان، توانراوه‌ بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت  و نه‌هێڵدرێت كوژاندنه‌وه‌ی گشتی كاره‌با رووبدات، له‌ ئێستاشدا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ ده‌چێت و چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی گازن، تا ئاستی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با ئاسایی بێته‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە