بەهۆی پیسیی ئاو خەڵکی چەند گەڕەکی "سەقز" تووشی نەخۆشی بوون

بەهۆی پیسیی ئاو خەڵکی چەند گەڕەکی "سەقز" تووشی نەخۆشی بوون

پەیامی کورد … بەهۆی پیسیی ئاو خەڵکی چەند گەڕەکی "سەقز" تووشی نەخۆشی بوون

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە،  ئاوی چەند گەڕەکی شاری "سەقز" بەتایبەت گەڕەکی "قەوخـ"ـی ئەو شارە پیس و لێڵ بووە و خەڵکی ئەو گەڕەکانە نەخۆش کەوتوون.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ئەو ئاوە چەند جار تاقیکاریی لێ هەڵگیراوەتەوە، بەڵام کێشەکە ڕوون نەبووەتەوە.

هاووڵاتییان بەهۆی پیسیی ئاوی ئەو گەڕەکانە تووشی سکچوون و داهێزان بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێشتریش چەندین جار ئاوی ئەو گەڕەکانەی "سەقز" تووشی لێڵی ببوون کە هەتا ئێستا چارەسەرێکی کاریگەریان بۆ نەدۆزراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە