پەیامی کورد ... بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی سوپای پاسداران لە کاروانێکی کۆڵبەران دوو کٶلبەر بوونەوە قوربانی .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران لە سنووری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە لە ئاکامی ئەم هێرشە چەکدارییە سوپای پاسداران دوو کۆڵبەر بوونە قوربانی یەکێک لە کۆڵبەران بە ناوی گۆران عەزیززادە خەڵکی هانەگەرمەڵە کوژراو ئەسیر شاپەسەندی بە گرانی بریندار بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە