بەهمەن قوبادی لە سەر حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد هاتە دەنگ

بەهمەن قوبادی لە سەر حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد هاتە دەنگ

پەیامی کورد ... بەهمەن قوبادی لە سەر حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد هاتە دەنگ

 

بەهمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا بەنیسبەت حوکمی داسەپاوی سێدارەی شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسیی کورد  لە بەندیخانەی ئورمیە، ناڕەزایەتی دەربڕی.

 

ئەو سینەماکارە ناسراوەی کوردە دەڵێت: "شاکر بێهرووزی" بەندکراوی سیاسیی کورد، کە ساڵێک و نۆ رۆژ لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی تونددا بووه، بە بێ ئەوەیکە مافی پارێزەری هەبێت، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژێمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا کە لەوانە پێشێلکردنی بەڵگە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها پەیمانی نێودەوڵەتی مافی شارستانی و سیاسییە و هەر کات، ئیمکانی ئەوە هەیە کە حوکمی لەسێدارەدانەکەی جێبەجیێ بکرێت".

 

بەهمەن قوبادی هەروەها پێداگری دەکات بە یەکیتی و هاوپەیمانی و هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتیی بە حوکمی لەسێدارەدانی "شاکر بێهرووزی"، پێش لە جێبەجێی‌کردنی لەسێدارەدانە نایاساییەکان لە ئێراندا بگرین و چیدیکە لەوە زیاتر ئیرنی ئەوە نەدەین کە بە ناحەق گیانی برایان، منداڵان و ئازیزانمان لێ زەوت بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە