بە پێی خشتەیەکی نوێ دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکاتەوە لەم کاتەدا

بە پێی خشتەیەکی نوێ دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکاتەوە لەم کاتەدا

پەیامی کورد     ...   بە پێی خشتەیەکی نوێ دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکاتەوە لەم کاتەدا  .

حەسەن رەشید بەرێوبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی رایگەیاند: ئامادەكاری كراوە و رۆژی یەكشەممە ٢٤ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
حەسەن رەشید ڕایگەیاندووە ، ئامادەكاریمان بۆ دابەشكردنی مووچە كردوە و چەكی پارە لە گەنجینەكانە و هیچ گرفتێك نییە.
روونیشیكردوەتەوە: رۆژی یەكشەممە ٢٤ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتانە دەكرێت كە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە و مووچە بە لێبڕینی ٢١% دابەش دەكرێت.
بەپێی لیستەكەی وەزارەتی دارایی رۆژی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی تەندرووستی، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری دابەش دەكرێن، سەرجەم وەزارەت و دەستە و ناوەند و دامەزراوەكانی تریش رۆژانی دواتر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە