پەیامی کورد ... سوپای پاسداران لە کوردستان لە دوای کوژرانی "قاسم سلێمانی"، لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئامادەباشی ڕاگەیاند.
هێزەکانی سوپای پاسداران لە مەریوان، سەرجەم هێزەکانی خۆیان لە مۆڵگە و بنکە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەدا خستووەتەوە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بڕیاری ئامادەباشی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بە فەرمی و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی ڕێکخراوی سوپای پاسدارانەوەیە.
ئەو ئامادەباشییە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر بە هێزەکانی ڕێژیم لە کوردستان دراوە.
هاوکات سەرجەم هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بنکە سنوورییەکان جێگیر کراون.
لە "پاوە و سەلاسـ"ـیش هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی و چەند کەسی دیکە لە بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە، ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە ئەمریکا کردەوە.
هاوکات بنکە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەندێک بنکە و بارەگادا بە فڕۆکەی ئێف ١٤ و هێلیکۆپتەر مانۆڕیان دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە