بەپەلە    ...  بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر هەندێک شوێن بە تەواوی قەدەغە دەکرێن

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەپەلە    ...  بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر هەندێک شوێن بە تەواوی قەدەغە دەکرێن

پەیامی کورد     ...    بەپەلە    ...  بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێرهەندێک شوێن بە تەواوی قەدەغە دەکرێن 

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی هەینی چەند شوێنێك دادەخرێن و هاتووچۆكردن بە تەواوی لێیان قەدەغە دەكرێت.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر رایگەیاند، "بەپێی بڕیاری ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، ‎له‌ ڕۆژانی هه‌ینی " بازاڕه‌ میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده‌، گۆڕەپانی ماتوڕسکیل و پایسکل ، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل " به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه‌."

بەگوێرەی ڕاگەێندراوی بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستی، لە ئێستادا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەولێر گەیشتوەتە لووتكە.

لە دوایین ئاماریدا وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە شاری هەولێر ٥٤١٧ كەس تووشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ١٤٨ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە