بەپەلە ... بەڕێوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە سەردان کردنیان بۆ ئێران

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەپەلە  ...   بەڕێوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە سەردان کردنیان بۆ ئێران

پەیامی کورد    ...     بەڕێوبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەردانیكەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات كە ناتوانن لە رێگای سنووری باشماخەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەنە ناو خاکی ئەو ووڵاتە و تووشی کێشە دەبن .

بە پێی زانیارییەکان لە راگەێندراوێكدا ، بەڕێوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات كە لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن".

هەر بەپێی ئەم ئاگاداری نامەیە، پێویستە سەردانیكەران لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستەی " اظهارنامە " وەربگرن، كە چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لە ڕێگا توشی كێشە دەبنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە