ئاشکرا دەکرێت ، داعش لەناو شاری کەرکووکدا شانەی نووستووی ھەیە و بەدوای ھەلێکدا دەگەڕێن تا دزە بکەنە ناو شارەکەوە. هەروەها داوا دەکرێ ، ئەگەر ھێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناو کەرکووک، جارێکی دیکە کەرکووک ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە.
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، چەکدارانی داعش لە دەوروبەری کەرکووک بینراون و بەئاشکرا ھاتوچۆن دەکەن، هاووڵاتییانی ناوچەکەش ڕۆژانە چەکدارانی داعش دەبینن، بۆیە ئەگەر ڕێگا چارەیەکی گونجاو بۆ ئەوە نەدۆزرێتەوە، ”ئەگەرێکی زۆر ھەیە جارێکی دیکە کەرکووک ڕووبەڕووی مەترسیی چەکدارانی داعش بێتەوە“.
ئاسۆ مامەند ، دەلێ دوێنێ داوام لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکیتی کردووە، بەزووترین کات مەکتەبی سیاسیی یەکیتی و پارتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوندییان بە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانەوە ھەیە، بەتایبەتی ناوچەی داقووق و کاکەییەکان، بۆ ئەوەی پەیامێک ئاراستەی ئەمریکییەکان بکەن کە حکوومەتی عێراقی ناتوانێ بارودۆخی ئەمنی کەرکووک بپارێزێت“.
ئاماژەی بەوەش کردووە ، داعش لەناوچەی داقووق چەند کوردێکی ڕفاندووە، بەڵام بەرنامەی ئەوەی ھەیە کورد ئەو ناوچەیە چۆڵ بکات، بۆیە ”ئەگەر حکوومەتی عێراقی ئەو ناوچانەی پێ ناپارێزرێت، پێویستە داوا لە ھاوپەیمانان بکرێت ئەو ناوچانە بپارێزێن ، یان ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناو کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان ، تاوەکوو پارێزگاری لەو شوێنانە بکات“.
هەروەها دەڵی ، ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناو کەرکووک، ”جارێکی دیکە مەترسییەکی گەورە بۆ ئەو شارە درووست دەبێت، ھۆکارەکەشی بۆ بێ هێزی ، حکوومەتی عێراق دەگەڕێتەوە کە ناتوانێ بارودۆخی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بپارێزێت، چونکە لەناوچەی حەویجە و خوارووی کەرکووکەوە حکومەتی عێراق تەنھا شەقامە سەرەکییەکانی بە دەستەوەیە، ئەگینا داعش بەئاشکرا جموجوڵی ھەیە“.
ئاسۆ مەمەند پێیوایە، پێویستە هەرێمی کوردستان فشارەکانی خۆی چڕ بکاتەوە، تاوەکوو ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناو شاری کەرکووک، چوونکە ”داعش بەدوای ھەلێکدا دەگەڕێ دزە بکاتە ناو کەرکووک، بێگومان ئێستا لەناو شارەکەدا شانەی نووستوویان ھەیە“.
ناوچە کوردستانییەکانیان ڕادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە