بەپەلە ... بەرهەم ساڵح دەستی لە کار کشاندەوە

بەپەلە    ...    بەرهەم ساڵح دەستی لە کار کشاندەوە

پەیامی کورد     ...    سەرۆککۆماری عێراق دەستی لە کار کشاندەوە

كەمێك پێش ئێستا،  بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لەو نامەیەدا كە پێشكەشی پەرلەمانی عێراقی كردوە، سەرۆك كۆماری عێراق له‌ باره‌ی راسپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەلایەن كوتلەكەیەوە رایگەیاندوە،"، له‌گه‌ڵ ئەوپەڕی رێز و پێزانین بۆ به‌ڕێز ئه‌سعه‌د عیدانی، به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ وه‌ك كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لبیناء بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندیدی ناكه‌ین.

سەرۆك كۆماری عێراق لەنامەكەیدا ئاماژەی بە هەوڵەكانی كردوە بۆ چارەسەركردنی دۆخی عێراق و باسی لەو كۆبوونەوانە كردوە كە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان و چینە دەستەبژێرەكان ئەنجامیداوە و تیایدا داوایلێكراوە سەرۆك وەزیران لەسەر چەند بنەمایەك دیاریی بكات كە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی گەل بێت.

دەشڵێت،"هیچ خێرێک لە پۆستێکدا نییە کە سودی بۆ گەل نەبێت، هەربۆیە ئامادەییم بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەخەمە بەردەست ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ژێر رۆشنایی بەرپرسیارێتیان وەک نوێنەری گەل بڕیار بدەن کە چی گونجاوە. بە دڵنیایەوە، هیچ چاکەیەک لەوەدا نییە لە پێگە و پۆستێکدا بیت کە سوودی بۆ بەرژەوەندی گەل نەبێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە