پەیامی کورد ... مەلا بەختیار كۆمەڵێك دۆسیەی هەستیار لە سنووری دەسەڵاتی یەكێتی ئاشكرا دەكات
لە تۆمارێكی دەنگی دزەپێكراودا، مەلا بەختیار كۆمەڵێك دۆسیەی هەستیاری سنووری دەسەڵاتی یەكێتی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئێستا حزبایەتی نەماوە و میللیشیا و پیاوكوژ و گومروک یان هەیە و باندەكانیان شەوانە ئیش دەكات و باس لەوە دەكات، لە كوردستاندا دووبەرە درووست بووە، ئەوانیش، بەرەی گەل و بەرەی دەسەڵاتە.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە تۆمارێكی دەنگی دزەپێكراودا دەڵێت: ئێستا لە كوردستاندا دووبەرە درووست بووە، بەرەی گەل، بەرەی دەسەڵات، هیچ گومانێك نەماوە بەرەی دەسەڵات خەریكی دزی و گەندەڵییە و مۆراڵی سیاسییان نەماوە، حزبایەتی نەماوە و میللیشیا و پیاوكوژ و گومروک یان هەیە و باندەكانیان شەوانە ئیش دەكات.
لەو تۆمارەدا كە نازانرێت مێژووەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە دەڵێت: "تەنها پێرێ شەو لە مەرزی باشماخ 11 ملیۆن دۆلاریان دەستكەوتووە کە لەنێوان بەشێک لە حزبەکانی سنورەکە و شەخسی ناو حزبەکاندا لە یەک شەودا دابەشکراوە"، ئەوان گەندەڵییەكانیان گەیشتووەتە ئەم ئاستە بۆیە لە هەموو ڕەخنەیەك دەترسن و ئۆپۆزسیۆنیان قەبوڵ نییە کە لە تۆمارە دەنگیەکەدا مەلا بەختیار خۆی بە "ئۆپۆزسیۆن" دەناسێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە