بەپەلە + ڤیدیۆ ... سەرچاوەکانی مووشەکبارانەکەی ئەم شەوی هەولێر لە دوو شاری ئێران ەوەیە

بەپەلە   +  ڤیدیۆ   ...   سەرچاوەکانی مووشەکبارانەکەی ئەم شەوی هەولێر لە دوو شاری ئێران ەوەیە

پەیامی کورد    ...   سەرچاوەکانی مووشەکبارانەکەی ئەم شەوی هەولێر لە دوو شاری ئێران ەوەیە

جگە لە " کرماشان " سەرچاوەی دووەمی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر پارێزگای هەولێر لە شاری " تەورێز " بووە،  فڕۆکە ئەمریکییەکان لەسەر ئاسمانی هەولێر دەسووڕێننەوە

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەمێک بەر لە ئێستا نزیکەی ١٤ مووشەک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و کونسووڵخانە نوێ یەکەی ئەمریکا و ناوچەیەک لە شارۆچکەی پیرمام و ناوچەیەک نزیک کوردستان ٢٤ کران.
مووشەکەکان لە ئێرانەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکە سەربازییەکان و کونسوولخانەی ئەمریکا کراون.

 سابرێن نیوز بەفەرمی بڵاوی کردەوە کە سوپای پاسداران بە ١٤ موشەک بنکەکانی ئەمریکای لە هەولێر کردووەتە ئامانج.
وەزیری تەندرووستی حکوومەی هەرێم ڕایگەهاند: خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا بریندارێک گەیشتۆتە نەخۆشخانەکان، چاودێری زیانەکان دەکەین و فریاکەوتنەکان لە ئامادەباشی دان

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە