پەیامی کورد ... دوای ڕسواییەکەی پاڤێڵ لە ئاهەنگی چین ، قوباد تاڵەبانی دەستی کردووە بە گلەیی کردن لە ناو پارتەکەی خۆیدا .
ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگەیاندووە قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەت به مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ووتوه كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك پێویست نه‌داوه‌تێ، ده‌شڵێت، "هۆكاری دانه‌نانی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ته‌نها پارتیه، پارتی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نابێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی".
قادر عه‌زیز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دەستبەکارنەبونی کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەدوێت و رایگەیاندوە، "یەکێتی کێشەی نیە، کەس کێشەی نیە تەنها پارتیە ڕێککەوتنەکان جێبەجێ ناکات و هۆکاری دەست بەکارنەبوونی کاندیدی پارێزگاری کەرکووک تەنها پارتیە، بەداخەوە ئەمە ئاماژەیەکی خراپە و بۆ خۆیان زیان دەکەن ئەگەر وابێت لەمەودوا هیچ متمانەیەک بە ڕێککەوتنەکان نامێنێت، یەکێتیش دەبێت بڕیاری خۆی بدات ئه‌گه‌ر پارتى پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبێت، چوونکە یەکێتی لەسەر بنەمای ئه‌و ڕێککەوتنانە بەشداری لەحکومەت کردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ حکومەتی کوردستانیش تا ئێستا ئەو ڕێککەوتنە سیاسیەی هەیە پارتی وەک خۆی جێ بەجێی نەکردوە تا ئێستا دەسەڵاتی تەواوی نەداوە بە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی حکومەت خەریکە چەندین یاریدەدەر بۆ خۆی دادەمەزرێنێت لەسەر حسابی یەکێتی و گۆڕان، بەڕاستی یەکێتی و گۆڕان نیگەرانن لەم هەڵسووکەوتە و پێمان باشە بۆ ئەوە میسداقیەته لەنێوانماندا بمێنێت بۆ ئایندەش ئێمە پابەندی ڕێککەوتنەکان بین".
قادر عه‌زیز ئه‌وه‌شی ووت، "ئه‌و ڕێککەوتنانەی حکومەتی لەسەر دامەزراوە، ئەو ڕێککەوتنەی پارێزگاری کەرکووک، پارتی پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت، و حەزدەکەم بزانی بەشداری یەکێتی لەحکومەت لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنانەیە"
لەووڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم ناڕازین وەک خۆت دەڵێیت؟ قادر عەزیز وتی، "وەک باسم کرد تا ئێستا دەسەڵاتی تەواو نەدراوەتە قوباد تاڵەبانی کە تاکە جێگری سەرۆکی حکومەتە، هەتا هەندێک لە وەزیرەکانیش ئەمە ئاماژەیەکی خراپە و پابەند نەبونی پارتی بەڕێککەوتنەکە دەردەخات چوونکە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر بنەمای "شەراکەتە" لەو حکومڕانیەدا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە