پەیامی کورد ... جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : زیاتر لە ٢٣ نوێنەری پەرلەمان تووشی کۆرۆنا بوونە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان تاقیکردنەوەی زیاتر لە ٢٣ نوێنەری پەرلەمانی ئێران لە سەر ڤیرووسی کۆرۆنا پۆزێتیڤ دەرچووە .
مێسڕی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەواڵێکی فەرمی دا ڕایگەیاند تاکوو ئیستا تاقیکاری زیاتر لە ٢٣ نوێنەری پەرلەمانی ئێران پۆزێتیڤ دەرچووە لە بەر ئەوەی پەیوەندییەکی زۆر گەرم و گۆڕیان لەگەڵ خەڵکدا هەبووە بۆیە تووش بوونە و هەروەها لە ڕێگای تووشبووانی جۆراوجۆری ناوچە جیاوازەکانی ئێرانەوە گرفتار بوونەوە و ئەمەش دەتوانێ ڤیرووسێکی نوێی پێکهێنابێت .
هەروەها ڕایگەیاندووە : چالاکییەکانی پەرلەمان هەروەها بەردەوام دەبێت و ئێمە کۆمیسیۆنی تایبەتمان پێکهێناوە هەرچەندە ڕەخنە لەم کارەش گیراوە
هەروها چاوپیکەوتنی خەڵک لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەماندا جارێ بۆ ماوەیەکی نادیار ڕادەگیرێت و ئێمە داوا لە نوێنەران و هەڵبژێردراوان دەکەین کە تکایە لە نەورۆزدا هیچ جۆرە پەیوەندییەکتان لەگەڵ خەڵکدا نەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە