بەپەلە ... هاوپەیمانی نەسر داوای بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کورستان دەکات

بەپەلە   ...   هاوپەیمانی نەسر داوای بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کورستان دەکات

پەیامی کورد    ...    هاوپەیمانی نەسر كە لە لایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، داوایكردوە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ڕابگیرێت.
فالح زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر رایگەیاندووە : "هاوپەیمانییەكەمان سكاڵایەكی ئاراستەی دادگای كارگێری كردوە و تێیدا داوایكراوە خەرجكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كە لە یاسای بودجەی 2019دا دەنگی لەسەر دراوە رابگیرێت، تا ئەوكاتەی هەرێم رازی دەبێت نەوتەكەی رادەستی حكومەتی بەغدا بكات".
بە ووتەی ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی نەسر، "خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم سەرپێچیكردنە لە بەندەكانی بوودجەی فیدراڵی، چوونكە دەبێت هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنی شایستە داراییەكانی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات".  
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەئێستادا چەند لیژنەیەك لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی پێكهێنراوە بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگە چارەو گەیشتنە رێككەوتن لەسەر كێشەكانی بوودجەو نەوت و ماددەی 140و ناوچە دابڕێنراوەكان و پرسی ئاوارەكان و كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە