پەیامی کورد ... هێرش کرایە سەر بارەگای دەزگای هەواڵگری کەرکووک
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هەوڵێکی تێرۆریستی دا دوو خۆکوژ هێرشیانکردە سەر بارەگای دەزگای هەواڵگری کەرکووک لە ناوچەی قادسیە .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركووك رایگه‌یاند، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری شاری كه‌ركووك له‌گه‌ڕه‌كی قادسیە ئه‌نجامدرا و سێ برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌ووته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دوو خۆكوژ كه پشتێكی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو، له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری كه‌ركووك له گه‌ڕه‌كی قادسیه خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندوه، به‌ر له‌وه‌ی خۆكوژه‌كان بگه‌نه ناو باره‌گای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریان لێكراوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه سێ برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ئاشكراشیكرد، هێزێكی زۆری ئه‌منی و ئامبووڵانسی ته‌ندرووستی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه، هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌به‌ئامانجگرتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری كه‌ركووك رانه‌گه‌یاندوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە