پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریاوه بۆ هه‌رێمی کوردستان کشاونه‌ته‌وه نه‌وەک پارێزگای ئه‌نبار.
به پێی ئەم هەواڵە لە کاناڵی مه‌یادین بڵاو کراوەتەوە کە ئه‌م کاروانه سه‌ربازییه که له سووریاوه هاتوون پێکهاتووە لە ۱۲۰ ئۆتۆمبێکی سه‌ربازیی و له هه‌رێمی کوردستان لە بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی کاتی جێگیر کراون.
هەر بە پێی زانیاری ئەم سه‌رچاوانه ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا کە له سووریاوه هاتوون له عێراق جێگیر نابن و هه‌واڵی چوونی هێزه ئه‌مریکیه‌کان بۆ ئه‌نبار دووره له ڕاستی.
ئەمە لە حاڵێکدایە که پێشتر ڕاگەێندرابوو کە هێزه‌کانی ئه‌مریکا به پشتیوانی هێزی ئاسمانی له سووریاوه بۆ بنکه‌ی سه‌ربازی عین الاسد له ئه‌نبار کشاونه‌ته‌وه و تاکوو ئێستاش ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی کشاونه‌ته‌وه ئاشکرا نه‌کراون بەڵام لە ڕاستیدا ئەم هێزانە لە هیچ شوێنێکی خاکی عێراق جێگیر ناکرێن و تەنیا و تەنیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان جوولە دەکەن و بەردەوامی بە چالاکییە سەربازییەکانی خۆیان دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە