بەپەلە ... لە هێرشێکی چەکداری لە شاری بانە ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژران

بەپەلە ... لە هێرشێکی چەکداری لە شاری بانە ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژران

گروپێکی چەکداری نەناسراو لە شاری بانە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران و لانیکەم ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، کاتژمێر ٨ی شەوی پێنج شەممە " ١٦ ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ " ، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ پاسدار کوژراون.

کوردستان میدیا، ماڵپەڕی فەرمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە، کە ئەو ئۆتۆمبێلە لە ڕێگای ”بەردەبووک“ی بانە کەوتووەتە بەر پەلاماری چەکدارانی نەناسراو.

ئەو حزبە لە هێرشبەرەکان وەکوو چەکداری نەناسراو ناوی بردووە و ڕایگەیاندووە کە زانیاری زیاتر دواتر بڵاو دەکەینەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە