دوای ئه‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكردوه به‌نیازه به‌منزیكانه په‌لاماری شنگال و قه‌ندیل بدات، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌په‌یامێك بۆ په‌كه‌كه‌و توركیاش ڕایده‌گه‌ینێت، "ئاماده‌ین ناوبژیوانی ئه‌و دوو لایه‌نه بكه‌ین، به‌ڵام نابینه لایه‌نگری هیچ كامیان"، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت:"عیراق هیچ داوایه‌كی له‌ئێمه نه‌كردوه ڕوبه‌ڕوی توركیا ببینه‌وه".
عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدی ووته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندوه، "له‌ئه‌گه‌ری ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی توركیا بۆسه‌ر قه‌ندیل و شەنگال، پێشمه‌رگه له‌قه‌ندیله‌وه نزیكه‌و سوپاش له‌شەنگال له‌ئاماده‌باشیداین، بۆ به‌ربه‌رچدانه‌وه‌ی توركیا، بۆئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقین".
له‌وباره‌یه‌وه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، "ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین كێشه‌كانی توركیا‌و په‌كه‌كه له‌ڕێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ربكرێن، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش نابینه لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك له‌دژی لایه‌نێكی دیكه، به‌ڵام ئاماده‌ین ناوبژیوانی بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانیاندایه".
وتیشی:"ئێمه هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كمان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له‌بواری سه‌ربازیدا نییه، جگه‌له‌وه‌ش تائێستا هیچ داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌كراوه كه ڕووبه‌ڕووی سوپای توركیا ببینه‌وه، دواتر ئێمه ئاماده‌ین هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك كه بكرێت بۆ كۆتاییهاتنی كێشه‌كانی نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە