بەپەلە ... لە سێدارەدانی کوردە یارسانییەکە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پشتڕاست کرایەوە

بەپەلە ... لە سێدارەدانی کوردە یارسانییەکە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پشتڕاست کرایەوە

میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران لە سێدارەدانی لاوێکی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان بووە لە هەمەدان پشتڕاست کردەوە.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەست دانی لاوێکی یارسان بە ناوی ” ڕامین حسێنی “ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی هەمە دان لە لایەن  چەند سەرچاوەوە ، هەواڵدەریی ”فارس“ نزیک لە سوپای پاسداران لە هەواڵێکی تایبەت دا لەژێر ناوی ” لەسیدارەدانی کەسێک کە دەستدرێژی کردووە سەر ژنانی هەمەدان“  هەوڵی داوە کە هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو لاوە کوردە بگەڕێنێتەوە بۆ دەستدرێژی و ڕفاندنی خەڵک.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی ئەم گەنجە چاوەڕی ئازاد کردنی کوڕەکەیان بوون بەڵام دواتر ئاگادر دەکرێنەوە کە لە سێدارە دراوە .

ئەو هەواڵدەرییە ناسنامەی ئەو لاوە کوردەی ”ڕامین مەجیدی فەڕ“ ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی کە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژ لەسێدارە دراوە و ” ناوبراو بە زۆر دەستدرێژی کردووەتە سەر زیاتر لە ٤٠ ژن و کچی خەڵکی هەمەدان و هەروەها دانی بەو تۆمەتانە ناوە“.

ڕامین حسێنی ڕۆژی سێشەممەی " ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ "، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی هەمەدان کوژراوە.

ڕامین حسێنی ناسراو بە ڕامین موشەعشەعی خەڵکی گوندی ”قوڵقوڵ“ سەر بە شاری توویسرکانی پارێزگای هەمەدان و لە بنەماڵەیەکی ئاییینی و لە نەوەکانی نیزامەدین موشەعشەعییە کە یەکێک بووە لە گەورەکانی ئاییینی یارسان .

ئەو میدیایەی نزیک لە سوپای پاسداران لە کۆتایی دا نووسیویەتی “ جێگای ئاماژەیە کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا میدیا بیانییەکان بە بێ ئاماژە کردن بە پێشینەی ئەم کەسە هەواڵێکی هاوبەشیان لە ژێر ناوی ” کوشتنی لاوێکی کورد لە هەمەدان” بڵاو کردوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە