بەپەلە ... میدیاکانی سووریا ... هێزەکانی هەسەدە ڕازیبوون بە ڕادەست کردن کێڵگە نەوتییەکان بە ڕژیمی سووریا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەپەلە ...  میدیاکانی سووریا ... هێزەکانی هەسەدە ڕازیبوون بە ڕادەست کردن کێڵگە نەوتییەکان بە ڕژیمی سووریا

پەیامی کورد ...  ئەمرۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات " HSD " و شاندێکی سەربازیی رژێمی سوریا کوبووەنەوە و تاوتوێی هەڕەشەکانی سوپای ئەرتەشی تورکیایان کرد بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆلی کوردەکان دایە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی لە سووریا، لەو کۆبوونەوەیەدا دانووستانکراوە لەسەر ئەوەی هەسەدە کێڵگە نەوتییەکان بدات بەدەستەوە بۆ ڕژێمی سووریا و لە بەرامبەردا ڕژێمی سووریا پارێزگاری لە هێزە کوردییەکان و ئەو ناوچانە بکات کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکاندایە لە دژی هێرشەکانی تورکیا.

هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین ئەفسەری باڵای ڕژێمی سووریا و فەرماندەی سەربازیی هەسەدە لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆوە بەشداربوون، بەڵام دیار نیە بابەتەکانی دیکەی گفتوگۆکانیان چی بووە و هاوکات دەرئەنجامی دانووستانەکەش دیار نیە.

دوێنێ ٢٠ی دێسەمبەری ٢٠١٨، هێزەکانى سوریاى دیموکرات " HSD " ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی هەڵمەتى گەردەلولی جزیرەی لە هەجین و باغوز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە شەڕەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 63 چەکداری داعش کوژراون.

هێزەکانى سووریاى دیموکراتیک " HSD " ڕایگەیاند، هێزەکانیان بەردەوامن لە پێشڕەویەکانیان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و 10 بنکەى چەکدارانی داعش تەقێنراونەتەوە، و  پێنج ڕێگای هاتووچونیشیان لێ داخراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە