مه‌حمود سه‌نگاوى ، به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به مه‌لا به‌ختیار، ده‌رده‌كات و ڕایده‌گه‌ینێت، ئه‌وه‌ى له مه‌راسیمی به‌خشینى خه‌ڵات به پێشمه‌رگه دیرینه‌كان كراوه، بۆ تێكدانی ڕیزه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌یه.
مه‌حموود سه‌نگاوى وه‌ك سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى ڕێكخستنه دێرینه‌كانى یه‌كێتی ، نووسیویه‌تى: " ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌ڤاڵ "مه‌لا به‌ختیار" ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی ئه‌نجامى دا، هەمووی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، لەبەر ئەوەی کە پێمان وایه ئه‌مه بۆ تێكدانى ڕیزه‌كانى ڕێكخستنه دێرینه‌كانه، وه‌ك چۆن پێشتریش خه‌ریكی تێكدانى ڕێزه‌كانى " یەکیتی نیشتمانی كوردستان " بووه".
مه‌حمود سه‌نگاوى، كه هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تى: "وه‌ك كۆمه‌ڵه‌كه‌مان، داوا ده‌كه‌ین مه‌لا به‌ختیار دوور بكه‌وێته‌وه له‌نانه‌وه‌ى ئاشووب و ئاژاوه‌گێڕی بۆ تێكدانى یه‌كێتى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زیان زیاتر سوودى بۆ " یەکیتی نیشتمانی كوردستان " نابێت".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژە به مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "به‌ڕێزتان كه بانگه‌شه‌ى دیموكراتییه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌موو پڕه‌نسیپێكی دیموكراتیتان پێشێل كردووه و له سوودی خۆت و زیان به یه‌كیتی به‌ولاوه هیچی تر نه‌بووه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە