بەپەلە ... مێژوویی ترین دیواری جیهان بە تەمەنی ٢٧٠٠ ساڵ هاوشێوەی دیواری چین لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دۆزرایەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەپەلە    ...   مێژوویی ترین دیواری جیهان بە تەمەنی ٢٧٠٠ ساڵ هاوشێوەی دیواری چین لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دۆزرایەوە

پەیامی کورد    ...     دیوارێکی  ٢٧٠٠  ساڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەدرێژای ١٥٠ کیلۆمەتر ھاوشێوەی دیواری چین و ھادریان لە بەریتانیا دۆزرایەوە

 بە پێی هەواڵەکان ئەم دیوارە نزیکەی یەک ملیۆن مەتری چوار گۆشە بەردی تێدا بەکار ھاتووە
ئەم دیوارە ٢٧٠٠ ساڵە لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان دۆزراوەتەوە کە پانییەكەی چوار مەتر و بەرزاییەکەی سێ مەترە، تا ئێستا بە درێژایی ١١٥ کیلۆمەتر لەم دیوارە ئاشکرا بووە.

ئەم دیوارە بەردینە لە کوێستانەکانی ''بەمۆ'' لە نزیک دەربەندیخان و  لە سەرپێلی زەهاوەوە دەستپێدەکات و دەگاتە گوندی ''ژاومەرگ'' لە نێوان شارەکانی شەھاباد و سەرمەست لە پارێزگای کرماشان، ئەو کەلووپەلە گڵینانەی لە نزیک ئەم دیوارە دۆزراونەتەوە مێژووەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی چوار تا شەشی پێش زایین.

شوێنەواری بیناکانی دەورووبەری ئەم دیوارە، کە ئیستا وێران بوون، لە زۆربەی ناوچەکان لە پاڵ دیوارەکان دەبینرێن و ڕێژەی یەک ملیۆن مەتری چوارگۆشە بەرد لەخۆ دەگرێت کە بۆ درووستكردنیان پێویستی بەکار، کات و کەلوپەلێکی زۆر بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە