دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بە گاڵتەوە ووتی : چارەسەری کێشەکانی ئیسرائیل – فەلەستین لە ڕێگای دەوڵەتی یەکگرتووەوە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕینی ناو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە " بێنیامین " ەوە بۆ " محەمەد " بێ .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ، Axios بە گێڕانەوە لە هەندێک سەرچاوە لەمبارەوە هەواڵیان دا .
ئەم کەناڵە نووسی ، دووهەمی ئۆگۆست لە سەفەری وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دا بۆ ووڵاتی ئۆردون ، لەگەڵ عەبدۆڵڵای دووهەم چاوپێکەوتنێکی هەبوو .
ئەوان ئەم چاوپێکەوتنەی پاشا لەگەڵ ترامپ یان کە لە مانگی ژوئەن دا بەڕێوە چووبوو پێداچوونەوەیان بۆ کرد .
بە ووتەی پادشا ، ئەو بە ترامپی ووت کە زۆربەی گەنجانی فەلەستین پێیان باشە لە یەک دەوڵەتدا لەگەڵ ئیسرائیل ژیان بکەن و ماف و حقوقی یەکسانیان هەبێ . ئەم سەرچاوەیەی بە گەڕانەوە لە قسەکانی پاشا ووتی : " بەڵام ئەم کارە ئاکامی ئەوە دەبێت کە ئیسرائیل ئەسڵ و بنەڕەتی یەهوودی خۆی لە دەست دەدات "
ترامپ لە ووڵامدا ووتی : " ئەوەی ئێوە دەیڵێن ، جێگای تێگەیشتنە . ئەگەر ئەم سێناریۆیەی دەوڵەتی یەکگرتوو سەر بگرێت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چەند ساڵی دیکە ناوی بە " محەمەد " دەگۆڕدرێت .
هەروەها لەم دیدار و چاوپێکەوتنانەی ترامپدا ، بۆ بە دەست هێنانی سۆڵح و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا لە سەر بەڵێنەکانی خۆی دەمێنێت . هەروەها جەختی کردەوە ئەگەر دەوڵەتەکەی ئەو بە ڕێکەوتنەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین نەگات ، ئەوە بەو مانایە دێت کە هیچ دەوڵەتێک لە ئەمریکا پێی ناگات ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە