پەیامی کورد ... ئەمریکا داوا دەکات کێشەکانی پەکەکە بە گفتووگۆ چارەسەر بکرێت
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوا لە عیراق و توركیا دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان سەبارەت بە بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە باكووری عیراقدا، گفتوگۆ بكەن.
دەیڤد كۆبلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، دەیانەوێت ئانکارا و بەغدا پێكەوە كاربكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان سەبارەت بە بوونی پەكەكە لە باكوری عیراق.
لەگەڵ داواكارییەكە، ئەمریكا بەلایەوە گرنگە رێزی سەروەریی خاكی عیراق بگیردرێت، بەڵام بە گرنگیشی دەزانێت دان بە بەرژەوەندی ئەمنی تایبەتی توركیادا بنرێت.
دەیڤد كۆبلی باسی لەوەكردوە، باشترین رێگە بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشانە ئەوەیە هەردوولا پێكەوە كاربكەن، دەشڵێت "هیوامان وایە بتوانین رۆڵ لە بەهێزكردنی ئەو پەیوەندیەدا ببینین بەشێوەیەك ببێتەهۆی سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندیەكانی هەردوولا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە