بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو " ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ " ، بەندکراوێکی خەڵکی هەولێر بە ناوی ”سۆران ڕەشید زاهیدی“ ناسراو بە سۆران هەولێری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.
سۆران ڕەشید تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی هەولێر بووە کە ماوەی سێ دەیەیە لە ئێران ژیابوو.
سۆران چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوکارێکی لە کارگەیەکی چیمەنتۆی شاری زەنجان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە