بەپەلە ... ئاژانسی پاراستن ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

بەپەلە      ...   ئاژانسی پاراستن ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    ئاژانسی پاراستن ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

ئاژانسی پاراستن، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌سێك به‌ناوی "دانا مه‌نمی" ئاژانسی پاراستن به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ناو شاری سلێمانی لێیانداوه‌.

ئاژانسی پاراستن له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ ئیدانه‌ ده‌كات و دووپاتیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌ وه‌ نییه‌ و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن و دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌كات.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

ئەمرۆ لە میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە ڕەفتارانە ئیدانە دەکەین، رایدەگەێنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشیرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و راستییەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.

ئاژانسی پاراستن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە