پەیامی کورد ... ئەمڕۆ رێككەوتنی كۆتایی لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا واژۆ دەكرێت، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتییش دەڵێ، هەردوولا لەسەر هەموو شتەكان رێككەوتوون.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ یەكێتی كۆ دەبنەوە، هەر ئەمڕۆش واژووی كۆبوونەوەی كۆتایی لە نێوان شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
چاوڕەش راشیدەگەینێت، ئەو ڕێككەوتنانەی كە پێشتر قسەیان لەسەر كراوە، ئەمڕۆ واژۆیان لەسەر دەكرێت، ئەو كۆبوونەوەیەی كە ئەمڕۆش دەكرێت، بۆ واژووكردنی رێككەوتنەكەیە نەك گفتوگۆكردن لەسەر پۆستەكان، هەردوولاش لەسەر هەموو شتەكان رێككەوتوون.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، ڕێككەوتنەكە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت ڕەسووڵەوە واژوو دەكرێت.
مستەفا چاوڕەش ئەوەشی خستە ڕوو، ئەوەی دەمێنێتەوە، حزبەكان كادیری خۆیان دەستنیشان بكەن بۆ ئەو پۆستانەی كە بەریان كەوتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە