به‌پێی عادات و ڕسوومی عێراق بۆ پێشکه‌شکردنی ناوی کاندیده‌کانی سه‌رۆککۆماری، ده‌بێت هه‌ر لایه‌نی دیاری کراو سێ کاندید پێشنیار بکات ، كه ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت ،هەر لەم ڕاستایەدا پارتی دیموكراتی كوردستانیش 3 كه‌سی كاندید كردووه بۆپۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ناوه‌كانیان دراوە به‌لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌ناوه‌كان.
به‌پێ زانیارییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان كه براوه‌ی یه‌كه‌م لیستی كوردییه ، هه‌ریه‌ک له (فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كاندیدی ده‌بن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات ، هه‌ر كه‌سێكیان ڕای زۆرینه‌ی له‌سه‌ربوو ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق.
دوای پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقی نوێ ، دوای سه‌دام حسێن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار لای كورد بووه كه تا ئێستاش ئه‌وپشكه به یه‌كێتی دراوه مام جه‌لال دوو خول سه‌رۆك كۆماربوو یه‌ك خولیش دكتۆر فواد مه‌عسوم له پشكی كورد سه‌رۆك كۆمار بوه ، له خولی چواره‌میش پارتی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ڕایگه‌یاندوه کە ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە