پەیامی کورد ... سبه‌ینی پارتی و یه‌كیتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێ، هه‌ردوولا گۆڕانكاریان له لیژنه‌ی شاندی دانوستانكار كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕاگەێندراوە سبه‌ینێ سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی له سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه زانیاریشی دا كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاریان له شاندی دانووستانكاری خۆیان كردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانوستانكار مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فرسه‌ت سۆفی و ئومێد سه‌باح.
شاندی یه‌كێتییش حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانووستانكار داناوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە