بەپەلە ... سوپای پاسداران لە بۆسە دانانەوەیەک بۆ پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات بە هەڵە هێزەکانی خۆیان گولەڕێژ دەکەن

بەپەلە ... سوپای پاسداران لە بۆسە دانانەوەیەک بۆ پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات بە هەڵە هێزەکانی خۆیان گولەڕێژ دەکەن

لە کاتێکدا هێزەکانی سوپای پاسداران گوندەکانی شاری شنۆیان بە چڕی میلیتاریزە کردووە، دوای ئەوەیکە بۆسەیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە داناوە، دوو دەستە لە ئەندامانی سوپای پاسداران بە هەڵە لەیەکترییان داوە و کوژرا و برینداری چەند ئەندامی سپای لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی زانیاری و هەواڵەکان کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی شەوی دووشەمە  "  ٢ ژوئیەی ٢٠١٨ " هێزەکانی لەشگری خەیبەرئەلمەهدی کە لە شاری ئورمیە ڕەوانەی شنۆ کرابوون، لە باخەکانی گوندی قرووشاوێ، دەکەونە کەمینی ئەندامانی سوپای پاسداران کە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان دانابوو و ئەم بەریەککەوتنە ٢٠ خولەک درێژە کێشاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باور پێکراو، لە ئاکامی ئەم تێهکەڵچوونە لانیکەم ٨ کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراو  بریندار کراون و بە ٥ ئامبۆڵانس  ڕەوانەی شاری ئورمیە کراون.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و دوای دەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی شنۆ، ئەم شارە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە.

شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئاواییەکانی حەسەن نووران، ئاسناوێ، خاڵتاوێ، قزناوێ، گورگاوێ، نزریوە و باخەکانی دەروبەری ئەم گوندانە جێگیر کراون و هەر جۆرە هاتووچۆیەکی خەڵک قەدەغە کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە