به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی چالاكی و ڕێکخستنی حزبی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌و میانه‌شدا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیا، یه‌كێتی ڕێوشوێنی توندی له‌دژی په‌كه‌كه گرتۆته به‌ر.
به‌پێی هەواڵ و زانیارییه‌كان ، پاش ئه‌و سزایه‌ی كه توركیا خستوویه‌تییە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، یه‌كێتی ده‌ستی به ته‌نازولێكی زۆر بۆ توركیا كردووه‌و هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی سزادانی هاوكارانی په‌كه‌كه‌و هه‌روه‌ها سنورداركردنی چالاكییه‌كانی ئه‌و هێزه له‌سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا، حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره له خۆی ڕازی بكات.
هەروەها به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی، له‌دوایین هه‌وڵی یه‌كێتی بریتی بووه له سزادانی شه‌ش ئه‌فسه‌ری ئاسایشی یه‌كێتی كه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام كاریان بۆ په‌كه‌كه كردووه‌و زانیاری‌یان پێداون، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ڕێگه‌ی هه‌واڵگری توركیاوه بووه‌و كونسوڵگه‌ری توركیا له هه‌رێمی كوردستان زانیارییه‌كانی به یه‌كێتی داوه و دواتر سه‌رجه‌میان به (سڕ، تجمید) سزا دراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە