پەیامی کورد ... تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان سوپای پاسداران و هێزی پێشمەرگەی حدکا ڕووی دا
بە پێی هەواڵ و زانیاری لە ڕاگەیاندن و میدیاکانی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە ئەمڕۆ٣٠ی ٦ی ٢٠١٩ بڵاویان کردووەتەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای پاسداران شەڕ ڕووی داوە.
ئەم شەڕە لە سەر مافی کۆڵبەران ڕوویداوە . بە پێی ئەم هەواڵە شەڕەکە ماوەی ٢ کاتژمێری خایاندووە و سوپای پاسداران شوێنەکەی بە چڕی تۆپباران کردووە ئەم تێکهەڵچوونە لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان لە سنووری چۆمان و بەردەسووران و شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی سڤیل ڕوویداوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە