بەپەلە ... کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن " نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی پێشوازی لێکرا

بەپەلە     ...    کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن " نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی پێشوازی لێکرا

پەیامی کورد     ...     کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن " نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی پێشوازی لێکرا

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ ، موستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شاری هەولێر سەردانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی كرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێم پێشوازیی لێكرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان ، موستەفا كازمی بە یاوەری ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەتەكەی لەناویاندا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی نێچیرڤان بارزانی كرد و لەلایەن سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەرۆكایەتی هەرێم پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە و هەردوولا جەختیان لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە كردوەتەوە.

دوێنێ پێنجشەممە موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەک لە مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دواتر سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و كەمپی ئاوارەكان و ناوچەی ئەنفالكراوانی لە پارێزگاكە بەسەركردەوە و سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، هاوسنوور لەگەڵ توركیای كرد.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان ئەمڕۆ كازمی سەردانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەكات و لەگەڵ پارێزگاری هەردوولا كۆدەبێتەوە و پاشان دەچێتە مۆنۆمێنتی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و تاجە گوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دادەنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە