بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم خولی ٢٦ەمینی ئەفسەران لە ئەكادیمیای زاخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم خولی ٢٦ەمینی ئەفسەران لە ئەكادیمیای زاخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پەیامی کورد    ...   بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خولێكی ئەفسەری لە ئەكادیمیای سەربازی زاخۆ تەواو دەبێت و بەڕێوبەری رۆشنبیری و ھۆشیاری نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، ئەو ئەفسەرانەی بەشداری ئەو خولەیان كردووە، لە ملازمەوە تا عەمیدیان تێدایە.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد پشدەری، بەڕێوبەری رۆشنبیری و ھۆشیاری* نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ خولی ٢٦ەمینی دەرچوونی دەیان ئەفسەری بەشداربوو لە ئەكادیمیای سەربازیی زاخۆ بەڕێوە دەچێت، كە ٩ مانگ بەردەوام بووە، ئاماژەی بەوەش دا، بەشدارانی خولەكە لە ئەفسەی ملازم هەتا پلەی عەمیدیان تێدایە، كە سەر بە یەكەی ٨٠ و وەزارەتی پێشمەرگەن.

ناوبراو ڕوونی كردەوە، كە دوای دەرچوونی ئەفسەرەكان لە ئەكادیمیایەكە، دەگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان و لە كاتی تەشكیلاتیشدا سوود لەو ئەفسەرانە وەردەگیرێت، بەو پێیەی ئەفسەری ئەكادیمین، لە ماوەی ئەو خولە ئەكادیمییەی بینیویانە، راهێنانیان لەسەر كۆی سیستەمی سەربازی لەو كۆلێژەدا پێ كراوە، هاوكات وانەكانی چەكناسی و هەموو ئەو وانانەی لە كۆلێژی سەربازیدا هەن خوێندوویانە چ بە كرداری چ بە تیۆری.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە