بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی رێوڕەسمی كۆتاییهێنان بە خولێكی پێشمەرگە بەڕێوە چوو

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی رێوڕەسمی كۆتاییهێنان بە خولێكی پێشمەرگە بەڕێوە چوو

پەیامی کورد   ...   بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەراسیمی كۆتاییهێنان بە خولێكی مەشق و راهێنان بە هێزەكانی یەكەی 80ی پێشمەرگە لە سۆران بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەكە، كە تایبەت بوو بە كۆتاییهاتنی خولێكی مەشق و ڕا‌هێنانی هێزەكانی پێشمەرگەی یەكەی هەشتا، تێیدا هەزار و 139 پێشمەرگە بەشدارییان كردبوو.

جێی باسە، چەندان فەرماندەی باڵای هێزی پێشمەرگە ئامادەی رێوڕەسمەكەن.

  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە