پەیامی کورد... گۆڕێکی بەکۆمەڵی کچانی ئێزدی دۆزرایەوە
دەزگای شەهیدانی عێراق دۆزینهوهی گۆڕێکی بەکۆمەڵی لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند. دەشڵێت، گۆڕە بەکۆمەڵەکە تەرمی کچانی ئێزدیی تێدایە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دوو شەممە عهبد لاله نائیلی، سهرۆكی دهزگای شههیدانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: "گۆڕه بهكۆمهڵهكه لەلایەن تیمێکی تەکنیکی و ئەندازیارییەوە ههڵدراوهتهوه. بەدواداچوونە سەرەتاییەکان ئاماژە بە ئەوە دەکەن تەرمی کچانی ئێزدیی تێدایە کە لەلایەن داعشەوە كۆمهڵكوژ كراون".
وتویەتیشی: دوای تەواوکردنی هەڵدانەوەی پاشماوەکان، ڕادەستی بەشی پزیشکیی دادوەری دهكرێنهوه، بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان بە ئامانجی قهرهبوكردنهوهیان وهك قوربانییانی دەستی تیرۆر.
جێی باسە دوای هێرشکردنە سەر شاری موسڵ، چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 هێرشیان کردە سەر شاری شنگال و دەستیان بە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کرد و ژمارەیەکیان رفاندن و بەشێکی زۆریشیان ئاوارە بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە