پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانە خۆی کوشت
بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران بە ناوی سەلاح هیجرانی و خەڵکی شاری مەریوان هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتاییی ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، بەندکراوێک بە ناوی سەلاح هیجرانی و خەڵکی شاری مەریوان، لە بەندیخانەی شاری کامێران هەوڵی خۆکوشتنی داوە و گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کراوەو دواتر بۆ زیندابەندیخانەی کامێران گواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە سەلاح هیجرانی، تەمەن ٥٠ ساڵ، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵ بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە