پەیامی کورد ... بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی تەورێز گیانی لە دەست دا
بەندکراوێکی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری تەورێز ڕاگیرابوو، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٨ی ئەیلوول، بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ” ئیسماعیل موستەخدێم“ کە لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز ڕاگیرابوو، دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل موستەخدێم بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشیکیەوە و درەنگ گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
ئیسماعیل موستەخدم ١٢ ساڵ لەوە پێش بە هۆی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناوبراو لە ماوەی راگرتنی لە بەندیخانە تووشی شێرپەنجەی سی ببو.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی موستەخدێم توانیبوویان کە ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراو وەرگرن و لە بڕیاربوو کە لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ناوبراو لە بەندیخانە ئازاد بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە