پەیامی کورد ... بارزان محەمەدی بەرەو زیندانی ئەوین گواسترایەوە
بارزان محەمەدی زیندانی سیاسی کورد خەڵکی سەوڵاوا کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بۆ دۆخی نالەباری زیندانی فەشافوویە ماوەی ٦۰ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، بەرەو زیندانی ئەوین گواسترایەوە.
▫️بارزان محەمەدی هاوبەندی عەلیڕەزا شیرمحەمەد عەلییە کە ۲۰ی جۆزەردان لە زیندانا و لەلایەن دوو ڕاسپێنراوەو بەچەقۆ کوژرا.
بارزان و عەلیڕەزا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دۆخی زیندانی فەشافوویە پێکەوە مانیان لە خواردن گرتبوو. پێشتر ئەفسەرێکی ئەم زیندانە سووکایەتی بە بنەماڵەی بەرزان و عەلیڕەزای کردبوو و گوتبووی کە ئەنجامی مانگرتنی کوڕەکانی ئێوە تەنیا دەرکردنی بەڵگەی مردنیانە.
شایانی باسە بارزان محەمەدی خەڵکی گوندی گوشخانی سەوڵاوایە کە ۱۲ی گەلاوێژی ۹۷ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی تارانەوە دەسبەسەرکرا و پاشان بەتاوانی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو ماوەیە ٦ ساڵ زیندانی بەسەرداسەپێندرا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە