بەندکراوێکی سیاسی کورد سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

بەندکراوێکی سیاسی کورد سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد … بەندکراوێکی سیاسی کورد سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا. 

 

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوسێن کەمانگەر، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کامێران، کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەدایە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

 

ناوبراو بە تۆمەتی "راپەڕینی چەکدارانە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران( بەغی)" لە رێگای " ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک) ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە. دادگاییکرانی حوسێن کەمانگەر رەشەمەی ساڵی پار بەڕێوە چوو و رۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١( ٢٧ی مارسی ٢٠٢١) ئەو حوکمە بە فەرمی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی راگەیەندراوە.

 

حوسێن کەمانگەر رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧١٨( ٥ی ژانوویەی ٢٠١٩) و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی ئەندامانی لقی کوردستانی بەرەی یەکگرتووی نەتەوەیی لە شارەکانی کامێران، سنە و مەریوان دەستبەسەر کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە