پەیامی کورد... بەندکراوێکی سیاسی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بەندکراوێکی سیاسی کورد ڕۆژێک دوای هاتنە دەرەوەی لە گرتووخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە: مەتین حەسەنوەند، تەمەن ٢١ ساڵان و خەڵکی شنۆ ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
مەتین ڕۆژی سێشەممە لە گرتووخانەی شاری ماکۆ مۆڵەتی پێدرابوو سەردانی خێزانەکەی بکات. ئەو سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ لە کاتێکدا سەرباز بووە دەستبەسەر کراوە و لە دادگەی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێنج ساڵ بەندکردن سزا دراوە و نزیکەی سێ ساڵ لە ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەکانی ورمێ و ماکۆدا تێپەڕاندبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە