پەیامی کورد ... بەیاننامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیوەندی لەگەڵ هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، له بارهی ئاراستهكردنی شهش مووشهك له دهشتی نهینهوا بۆ دهوروبهری ههولێر، پهیامێكی بڵاوكردهوه.
لە بەشیکی ئەو بەیاننامەدا هاتووە ”لە کاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین كه دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ ڕێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی هەموو گرووپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان.“
دهقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛
کاتژمێر8:30ی شەوی ڕابردوو گرووپێکی تێکدەر شەش مووشەکی لە ناوچەی بەرتڵەی پارێزگای نهینهوا، ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر کرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێکیان نەبوو.
لە کاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین كه دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ ڕێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی هەموو گرووپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان.
دەبێت قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان هاندەرمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیريی هەموو عێراق و هەموو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی جیهان لە عێراق، هەروەها دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین لەو دۆخە خراپە ئابووریيەی بەهۆی پهتاى ڤايرۆسى کۆرۆناوە بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان و جیهاندا هاتووه.
ئەوانەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن دوژمنی هەموو عێراقن و دەبێت هەموو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی بهرهنگاريان ببنەوە و ڕووبهڕووى ياسا بكرێنهوه، ئێمەش بەمەبەستی دروستکردنی ئەو هەماهەنگییە لهگهڵ سهرۆك وهزيرانى عێراق بهڕێز مستهفا كازمى ئامادەی هەموو هاوکارى و پشتگيرییەکین كه دڵنياين لهپێناو ئارامى و سهقامگيردا ههموو ههوڵێك دهدات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە