پەیامی کورد ... بە پێی نووسراوێک بڕیاری نوێی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی دەرکرا
وه‌زارتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا خه‌رجی شایسته داراییه‌كانی وانه‌بێژان خه‌رج بكات.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، كه به رێنمایی ژماره (٩/٤/٤٦١٦) ده‌رچوه و واژوی ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی و ئابووری لەسەرە، رۆژی ٢٠-٧-٢٠٢٠ ئاراسته‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی كراوه بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی وانه‌بێژان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، شایسته داراییه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌وانه خه‌رج ده‌كرێت كه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دانه‌مه‌زراون (جگه له رۆژانی پشووی ئاسایی ساڵانه كه رۆژانی ١١-٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠ كه پشووی ساڵانه‌ی خوێندنه له‌به‌هار)ه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، خه‌رجكردنی پاره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه به‌پشووی فه‌رمی هه‌ژمار ده‌كرێن.
له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن، مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رجده‌كرێت كه وه‌ك وانه‌بێژ وانه ده‌ڵێنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە