پەیامی کورد ... بە پێی نووسراوێکی حکوومەتی هەرێم ڕەزامەندی لە سەر بڕوانامەی دەرچووانی ئەم زانکۆیانە دەردەکرێت
لە نووسراوێكدا حكوومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەرچووانی زانكۆكانی سنووری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كە لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2015 وەرگیراون.
بەگوێرەی نووسراوەكە كە واژووی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكوومەتی لەسەرە و ووڵامی وەزارەتی خوێندنی باڵای داوەتەوە تیایدا رەزامەندی دراوە بە داننان بە بڕوانامەی دەرچوانی زانكۆكانی سنووری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەوانەی تاوەکوو ساڵی خوێندنی 2014-2015 وەرگیراون، بەمەبەستی راستاندن بۆ بڕوانامەكانیان."
سەبارەت بە وەرگیراوانی دوای ساڵی 2014-2015 پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، دیراسەی ئەم بابەتە بكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو و بەرزكردنەوەی بۆ سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێم بەمەبەستی بڕیاردان لەسەری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە