بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر: ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت

بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر: ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت

پەیامی کورد... بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر: ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت

ئاری کاکە شین بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر دەڵێت، حکومەتی عێراق هەناردەکردنی بەنزینی بۆ هەرێم ڕاگرتووە، سەرۆکی حکومەتیش لە پێناو دابەزینی نرخی بەنزین بڕیاری داوە بازرگانان لە دەرەوە بەنزین هاوردە بکەن.

ئاری کاکە شین بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەنزین لە دەرەوە هاوردە دەکرێت بەپێی ئەو مەرجانەی هەیە، کە پێویستە کوالێتییەکەی باش بێت و کۆمپانیا و بازرگانەکان داواکاری پێشکەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەن و ڕێگەیان پێ دەدرێت بەنزین هاوردە بکەن.

بەپێی وتەکانی بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی بەنزین هەرزان بێت، چونکە ئەوەی بەنزین هاوردە بکات بە جۆرێک دەبێت لە نرخی ئێستا هەرزانتر دەبێت.

سەبارەت بە بەنزینی عێراقی وتویەتی، عێراق ناردنی بەنزینی بۆ هەرێم ڕاگرتووە، کە ڕۆژانە ١٨٠ هەزار لیتر بەنزین تاوەکوو ٣٦٠ هەزار لیتر بوو، ڕاگرتنیشی کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دروست نەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە