پەیامی کورد... بەڕێوەبەرایەتییەکی تری هەرێم وەرگرتنی ڤاکسینی کرد بە ناچاری
بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەر خاوەنکارێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت و کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت، مۆڵەتی بۆ نوێ ناکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری بازرگانان و خاوەنکارانی کردووەتەوە، لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ بەدواوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک پێویستە لە کاتی سەردانیکردن و ڕایی کردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستی، پابەندی ڕێنمایییە تەندروستییەکان ببن و کارتی ڤاکسینیان پێ بێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەپێچەوانەوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی ڕایی ناکرێت و مۆڵەتی کاری بۆ نوێ ناکرێتەوە.
بەهۆی بەدەمەوە نەچوونی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا لەلایەن هاووڵاتییانەوە، زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت، وەرگرتنی ڤاکسینیان بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتییان کردووە بە ناچاری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە